بزانە کۆمسای چی بەو كەسانە دەڵێت كە سەیری لێدانەكەی فەرهاد پیرباڵیان كردوە
کۆمسای کچە گۆرانی بێژی ناسراوی کورد لەسەر لێدانەكەی فەرهاد پیرباڵ دێتە دەنگو دەڵێت: ئەوانە وا لە نزیکەوە سەیریان کرد و بێ ھەلوێست بوون زۆر قێزەون بوون...
كۆمسای لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەسەر رووداوەكەی دوێنێو هێرشكردنەسەر فەرهاد پیرباڵ، مامۆستای زانكۆ دەنوسێت:
ئەوانە وا لە نزیکەوە سەیریان کرد و بێ ھەلوێست بوون زۆر قێزەون بوون...
فەیلسوف و نووسەر و ماموستای زانکۆ، دۆکتور فەرھاد پیربال خاوەنی زیاتر لە ھەفتاد کتێب و چالاکی و ھەلوێست بۆ ئەم کوردستانە شایان ئەوەیە لە سەر کورسی زێر دابنیشێ لەم وولاتە... بەداخەوە بۆ ئەم روداوە ، تازە زانیومە فەرھەنگ و ئەدەب و ھونەر خریکە بایکوت دەکرێ، یاسا و دادگاە لە کویە؟!
کۆمسای تەمەنی ٢٤ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.
AM:10:47:13/04/2017