كۆمپانیای فولاتایل ئەنالاسیس كە كۆمپانیایەكی ئەمریكیە و لە بواری تەكنەلۆژیادا كاردەكات چەند جۆرێكی جیاواز بنێشتی بەرهەم هێناوە كە جۆرەكانی شێرپەنجەی پەنكریاس و قورگ و مەمك لە لەشی مرۆڤدا ئاشكرا دەكات.
كۆمپانیاكە ئەوەی ڕاگەیاندووە كە بنێشتەكە لە دوای جوینی لەلایەن كەسەكەوە بڕێك لە شلەی لیك و مادەی كیمیایی ناو دەم دەمژێت ئەمەش كرداری پشكنینی نەخۆشی شێرپەنجە ئاسانتر دەكات و ئەوەش هاوكاردەبێت بۆ دیاریكردنی جۆر و ڕێژەی شێرپەنجەكە.
زانایانیش دەڵێن ئەم داهێنانە شوێنی پشكنینی میز و خوێن دەگرێتەوە كە بۆ پشكنینی شێرپەنجە بەكاردێت.
سەبارەت بە بەرهەم هێنانی بنێشتەكە كۆمپانیاكە ڕایگەیاندووە، هەوڵدەدەن بتوانین تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو بەرهەمە بخەنە بەردەستی پزیشكەكان بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بەكاریبهێنن.