میترۆ: هێرشکردنە سەر فەرهاد پیرباڵ بەرهەمی دیاردە دەربازبوونە لەسزا

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان پێیوایە هێرشکردنە سەر د. فەرهاد پیرباڵ بەرهەمی " سڵنەكردنەوەی هێزی حكومی و حزبی لە شكاندنی كەرامەتی ئینسان بەرهەمی بەردەوامی دیاردەی دەربازبوونە لە سزا". 

لە راگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە سەنتەری میترۆ دەڵێت" سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت" هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر خەڵكی سڤیل زادەی پەروەردی نادروستی ئەو هێزانەن كە توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵكی مەدەنی و زەبرو زەنگ بەرامبەر بە نوسەر‌و رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی، بە ئازایەتی و ئەركی خۆیان دەزانن".
  
 دەقی راگەیەندراوەکەدا 

داوای دادگاییكردنێكی ئاشكرای هێرشبەران دەكەین
13ی نیسانی 2017: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان بە توندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر كەسایەتی ئەدەبی و ئەكادیمی د. فەرهاد پیبرباڵ دەكات و رایدەگەیەنێت" سڵنەكردنەوەی هێزی حكومی و حزبی لە شكاندنی كەرامەتی ئینسان بەرهەمی بەردەوامی دیاردەی دەربازبوونە لە سزا".   

رۆژی چوارشەممە دوو چەكدار بە جلی مەدەنیەوە پەلاماری (دكتۆر فەرهاد پیرباڵ)یان دا، وەك گرتە ڤیدیۆییەكانی ئەو رووداوە پیشانی دەدەن دوو چەكدارەكە بە قۆناغە تفەنگ و كلكە دەمانچە بە توندی لێیدەدەن و  برینداری دەكەن.
 (د.فەرهاد پیرباڵ) بە میدیاكانی راگەیاندوە " من كۆمپیوتەرێكم لێدزرابوو سكاڵام تۆمار كرد، بەڵام كەس وەك پێویست بە دەممەوە نەهاتن، چوومە بەردەم بینای پارێزگای هەولێر و لەوێ دوو چەكدار كە یەكێكیان دەمانچەی پێبووەو ئەوی دیكەیان كڵاشینكۆف كەوتنە گیانم".
بڵاوبونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ئەو رووداوە، شەپۆلێكی ناڕەزایەتی دروست كرد بە تایبەتیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگی دایەوە. 

هەر ئەوەش بوو وایكرد وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەینراوێك لەم بارەیەوە بڵاوبكاتەوە  كە تیایدا هاتبوو"سەرۆكی هەرێمی كوردستان دڵگرانە بەو رووداوە و دەزگا پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەسگیر بكەن و بۆ ئەوەی بدرێنە دادگا، تا بە پێی یاسا ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێ".
هەروەها بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ هەولێر رایگەیاند، ئەو دوو كەسەی‌ كە پەلاماری‌ فەرهاد پیرباڵیان دابوو، دەستگیركران.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت" هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر خەڵكی سڤیل زادەی پەروەردی نادروستی ئەو هێزانەن كە توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵكی مەدەنی و زەبرو زەنگ بەرامبەر بە نوسەر‌و رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی، بە ئازایەتی و ئەركی خۆیان دەزانن".
میترۆ بە توندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر (د. فەرهاد پیبرباڵ) دەكات و داوای دادگاییكردنی ئاشكرای تاوانباران دەكات.
سەبارەت بە سەنتەری میترۆ:
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.
تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.
میترۆ لە ساڵەكانی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015، 2016 راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.

PM:02:23:13/04/2017