رێبوار سیوەیلی: سەرشۆڕی بۆ شەقاوەو شەقوەشێنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان

نوسەری دیار رێبوار سیوەیلی لەسەر هێرشکردنە سەر د. فەرهاد پیرباڵ و ئازاردانی دەڵێت" "سوتاندن و چونە سەر رۆشنبیران پیشەی هەمیشەیی شەقاوەكانی پارتی بوە”, هەروەها دەڵێت " سەرشۆڕی بۆ شەقاوەو شەقوەشێنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان".

لەنووسینێکدا بەناونیشانی " عەلی حەسەن مەجیدەكانی پارتی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نوسەری دیار رێبوار سیوەیلی دەنووسێت " عەلی حەسەن مەجیدەكانی ناو پارتی لە هەولێر ناتوانن دەست نەوەشێنن و لە جیاتی بیركردنەوە، شەق بەكار نەهێنن.. شەق ئامانجی ئێوەیە نەك بیركردنەوە".
  
دەقی نوسینەكەی رێبوار سیوەیلی:

عەلی حەسەن مەجیدەكانی پارتی:
عەلی حەسەن مەجیدەكانی ناو پارتی لە هەولێر ناتوانن دەست نەوەشێنن و لە جیاتی بیركردنەوە، شەق بەكار نەهێنن..
شەق ئامانجی ئێوەیە نەك بیركردنەوە
سووتاندن و چوونە سەر ڕۆشنبیران پیشەی هەمیشەیی شەقاوەكانی پارتی بووەو هەرواش دەبێت.
هەمیشە وام بیركردۆتەوە بەو هێز و پارەیەی هەتانە شتێك دەكەن بۆ كورد هیچكەس نەیكردبێت و لەسەر ئەمەش باجی زۆرم داوە، بەڵام ئێوە تەنیا شەقوەشێنن و هیچیتر..
ئەو پەلامارە بۆ سەر فەرهادی هاوڕێم پەلاماری فیكر و ڕۆشنبیرییە لە سەراپای مێژووی ئەم نەتەوەیەدا
وەكچۆن شكۆی (دكتۆر عەباسی وەلی)تان شكاند و لە وڵات وەدەرتان ناو بێدەنگ نەبووم
ئاواش لەسەر فەرهاد بێدەنگ نابم..
۱.دەبێت بەفەرمی ئەو شەقوەشێنە بێتە دادگاییكردن و ناوی ئەو فەرماندە و لایەنەی لەپشت ئەم شەقوەشێنانەوەیە ئاشكرا بكرێن
۲. دەبێت بەفەرمی داوای لێبووردن لە پیرباڵ بكرێت
۳. دەبێت بۆ هەمیشە ئەمنییەتی ژیانی پارێزراو بێت
سەرشۆڕی بۆ شەقاوەوشەقوەشێنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان



PM:03:59:13/04/2017