فەرهاد پیرباڵ دوای لێدانی: بارزانی مامی گەورەمە و سەرم بڕێت ڕازیم
فەرهاد پیرباڵ نوسەر و ڕۆشبینی دیاری کورد دوای لێدانی لەلایەن دوو کەسەوە لە شاری هەولێر، ستایشی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکات و دەڵێت "من هەر ئەوەندەم بەسە".
لە میانی ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە لە کاتی ناوهێنانی مەسعود بارزانی، فەرهاد پیرباڵ هەڵدەستێتە سەرپێ و د‌ڵێت "بارزانی مامی گەورەمە و من بەرخێکم وەک حەزرەتی ئیسماعیل دەتوانێت سەرم ببڕێت".
ئەمڕۆ بەڕێوبەری ئاسایشی ھەولێر، ڕایگەیاند''ئه‌و رووداوه مەبەست و ئامانجی سیاسی لەپشتەوە نه‌بووه، و ئه‌وانه‌ی له فه‌رهاد پیرباڵیان داوه، خه‌ڵكی ئاسایین و كارمه‌ندی هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی كوردستان نیین"
دكتۆر تارق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگەیاند" شه‌وی رابردوو به كاتێكی كه‌م توانرا ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ده‌ن، ده‌ستگیربكرێن و ئێستا كه‌یسه‌كه‌یان لای پۆلیسه و ئاسایش ترمهتبارهكانی راده‌ستی پۆلیس كردووه".
هەروەها وتوشییەتی ''ئه‌و رووداوه مەبەست و ئامانجی سیاسی لەپشتەوە نه‌بووه، و ئه‌وانه‌ی له فه‌رهاد پیرباڵیان داوه، خه‌ڵكی ئاسایین و كارمه‌ندی هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی كوردستان نیین".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت فەرهاد پیرباڵ پاسەوانەکانی پارێزگاری هەولێری بە لێدانی تۆمەتبار کرد و ئەو کەسانەی لێشیاندا لە بەردەم پارێزگای هەولێردا کە لە سەنتەری پایتەختی هەرێمی کوردستاندایە کڵاشینکۆف و دەمانچەیان پێ بووە.
PM:04:46:13/04/2017