دەزگاکانی
ڕاپرسی سەر بە ئاک‌پارتی جەخت لە سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ دەکەنەوە بەڵام زیاتر لە ١٠
ڕاپرسی دەزگا سەربەخۆکان هەشتیان دەڵێن نەخێر سەردەکەوێت.
كۆمپانیایS&M لە دوایین راپرسیدا كە رۆژی شەشی نیسان كراوە، دەریخستووە دەنگی
"بەڵێ" بۆ 54% زیادی كردووە، بەڵام هێشتا 7%ی هاوڵاتیان یەکلایی
نەبووەتەوە و ٣% بڕیاری بەشداری نەکردنیان داوە.
کۆمپانیاى
ئاکام بۆ ڕاپرسی لە تورکیا دوایین ئەنجامى ڕاپرسییەکەى لەبارەى هەمواری دەستوورى
تورکیا بڵاوکردەوە و بەپێى ئەنجامى ئەو ڕاپرسییە ٥٣.٧٥%ى خەڵک بە نا دەنگ بە
هەمواری دەستوور دەدەن و ٤٦.٢٥% خەڵکیش بە بەڵێ دەنگ بەو هەموارە دەدەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئاکەپە لە ڕاپرسییەکەدا ٤٨.٣% و جەهەپە ٣٠.٢% و هەدەپە
١٠.٢% و مەهەپە ٩.١% کۆى دەنگى دەنگدەرانى تورکیا بۆ هەمواری دەستوورى
تورکیا بەدەست دەهێنن.
لە ڕاپرسییەکەدا كۆی گشتیی 58 ملیۆن و 222 هەزار و 937 كەس مافی
دەنگدانیان دەبێت و ژمارەی دەنگدەرانی ناوخۆی توركیاش 55 ملیۆن و 336 هەزار كەسن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی ئانار، ئیبراهیم ئوسلو رایگه‌یاند
"كه‌مپینی نا له ئاستێكی باشتر دایه به‌رامبه‌ر كه‌مپینی به‌ڵێ".
سه‌رۆكی
كۆمپانیا سۆنرا، هاكان بایراكچی له‌مباره‌وه ده‌ڵێت "مه‌ترسی تاكڕه‌وی (ده‌سه‌ڵاتی
یه‌ك كه‌س) كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ده‌نگده‌ران هه‌یه و پێشبینی رێژه‌ی 51% بۆ ده‌نگی
نا ده‌كه‌م".
موراد گه‌زیجی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری گهزیچی بۆ توێژینه‌وه و راپرسی دەڵێت
"به پێی راپرسییهكانمان 53.3% به به‌ڵێ ده‌نگ ده‌ده‌ن و 46.7% به
نا ده‌نگ ده‌ده‌ن".
هەروەها وتبووی ئه‌گه‌ر كوده‌تای
15 ته‌موز نه‌بوایه، ده‌نگی نا بۆ 65% به‌رز ده‌بووه، كه پاش كوده‌تا ئه‌ردۆغان
وه‌ك سه‌رۆك متمانه‌یه‌كی زۆری به‌ده‌ستهێنا.