هیلتەرمان رایەکی مەترسیدار لەسەر سەربەخۆیی و بارزانی دەدات

جوست هیلتەرمان سەرۆکی پرۆگرامی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان، دەڵێت" بارزانی کەسێکی شکستخواردو دەسەڵاتخوازە، ئەو دەوڵەتەی کوردستانییەی دروستدەبێت وەک باشووری سودان شکستخواردوو دەبێت".

هەلتەرمان، لە وتارێکدا بە ناونیشانی ( کوردەکان ) دەڵێت" مەسعود بارزانی دووجار شکستی خواردووە لەوەی ریفۆرمی سیاسی و ئیداری بکات و ئامادە نییە کورسی دەسەڵات چۆڵ بکات، ئەو بانگەشانەی بۆ سەربەخۆیش لە ئێستادا  دەیکات هەوڵێکە بۆ راکێشانی جەماوەر، بەڵام سەربەخۆی کوردستان لەم بارودۆخەدا قورس و نا واقیعی یە".

سەرۆکی بەرنامەی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەڵێت" ئەو گەشەکردنە ئابورییەی لەچەند ساڵی رابردوودا روویدا، بووە مایەی گەندەڵیەکی گەورە، پاریش کە نرخی نەوت دابەزی دەسەڵاتدارانی هەرێم رووبەرووی گەورەبوونەوە، لە بری ئەوەی وێنەی کورد لەسەرئاستی عێراق باشتربێت، کەچی مووچەی فەرمانبەران کەمکرایەوە".

دەربارەی قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم، هیلترمان دەڵێت" سەرباری کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم لە رووی یاساییەوە و دووجاریش شکستی هێناوە لە ریفۆرمی سیاسی و ئیداری و، بارزانی ئامادە نییە واز لە پۆستەکەی بهێنی".

ئەو توێژەرە پێیوایە سەربەخۆیی کوردستان لەم باردۆخەدا قورس و نا واقیعی یە، کوردستان ناتوانێت لە عێراق جیابێتەوە".

لەدرێژەی نووسینەکەیدا " کورد دەبنە ئەندامێکی نوێی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی، بەڵام دەوڵەتەکەیان هاوشێوەی باشووری سودان دەبێت، ئەم دەوڵەتە نوێیە لەژێر قەرزێکی گەورەی کۆمپانیاکانی نەوتدا دەبێت، لەرووی ئابوریشەوە تورکیای گەمارۆی ئەو دەوڵەتە نوێیە دەدات، ئەو دەوڵەتە ئێرانیش پاڵ بەئێرانەوە دەنێت کە کێشەی ئەمنی گەورەی بۆ دروستبکات".   



PM:05:13:13/04/2017