تا ئێستا زانیوتە گەڵامێو ئەم سودەی هەیە

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ گەڵامێو زۆر بەسوودە بۆ ئێسک و ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ و هەروەها چەندین مادەی دەوڵەمەندی خۆراکی تێدایە،

بە گوێرەی ئەو توێژینەوە نوێیە گەڵامێو دەوڵەمەندە بەترشە چەوری بەسوود وەک "ئۆمێگا ٣" کە بەسوودە بۆ لەش و قژ و پێست، کە ئۆمیگا ٣ لە ماسیشدا هەیە، بەڵام دەتوانیت لە ڕێگەی گەڵامێوەوە هەمان سوود بەدەستبهێنیت.

هەروەها گەڵامێو کانزا بەسوودەکانی وەک کالسیۆم و مەگنسیۆم زۆر گرنگن بۆ ئێسک و ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ، گەڵامێویش دەولەمەندە بەم پێکھاتانە A,H,B٦,K.

* گەڵامێو سوودێکی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنى کێشی لەش، چونکە بڕێکی ئێجگار کەم کالۆری لەخۆدەگرێت کە لەهەر ٥٥ گەڵایەکدا، تەنیا ١٤ کالۆری بوونیان هەیە.
پسپۆڕانى تەندروستیی دەڵێن خواردنى گەڵامێو زۆر بەسوودە بۆ دڵ و پارێزگاریی لەو بەشە گرنگەى لەش دەکات، هەروەها سووڕی خوێن چالاک دەکات.
*
گەڵامێو کانزاى (بودۆن) لەخۆدەگرێت کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە زیادکردنى ڕێژەی هۆرمۆنی ئەسترۆجین لە لەشی ژناندا، بۆیە خواردنى گەڵامێو بەسوودە بۆ ژنانى بەساڵاچوو * بۆ ئەوەى ئێسکیان لە نەخۆشیی نەرمبوونەوە بپارێزێت.
*
لەش لە هەوکردن دەپارێزێت.
*
کار و فرمانەکانى لەش چالاک دەکات.
*
بەرگری لەش بەهێز دەکات.
*
گەڵامێو لەش لە بەکتریا و ڤایرۆس دەپارێزێت و خوێن لە جەڵتە دوور دەخاتەوە.
*
جگە لەو سوودانەش، گەڵامێو زۆر دەوڵەمەندە بە خوێ کانزاییە گرنگەکانى وەک پۆتاسیۆم و ئاسن و فسفۆر کە زۆر گرنگن بۆ لەش



PM:05:21:13/04/2017