ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا گەورەترین بۆمبی لە ئەفغانستان بەکارهێنا کە کێشەکەی نزیکەی 10 تۆنە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی نیسان، سوپای ئه‌مریكا لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد کە گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین بۆمبی نائه‌تۆمیان له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان بەکارهێناوە دژ بە تیرۆرستان
سوپای ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەوەشی وتوە كه كێشی بۆمبه‌كه نزیكه‌ی 10 تۆنه و به‌كارهێنانی بۆمبه‌كه‌ش له‌و شوێنه‌دا بووه كه چه‌ند رۆژێك پێشتر سه‌ربازێكی ئه‌مریكایی تێدا کوژراوە
بۆمبه‌كه کە نازناوی (دایكی هه‌موو بۆمبه‌كان)ە له‌جۆری GBU-43 و ئه‌شكه‌وته‌كانی داعشی لە ناوچه‌ی نه‌نگه‌رهاری ئه‌فغانستان كردووه‌ته ئامانج و له شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌شی كاریگه‌ریی بۆ 300 مه‌تری ده‌وری خۆی هه‌بووه.
بەپێی هەواڵێکی سایتی دەیلی مەیلی بەریتانیش بۆمبەکە لەلایەن فڕۆكه‌یه‌كی جۆری MC-130 فڕێدراوەتە خوارەوە