UN: ئەگەر "بەڵێ" لە تورکیا سەربکەوێت قەیرانەکان گەورەتر دەبن

بەرپرسێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند " ئەگەر دەنگی (بەڵێ)" سەربکەوێت کێشە و قەیرانە ئابووری، کلتوری و کۆمەڵگاییەکان لە تورکیا زۆر گەورەتردەبن".
 
  فلیپ ئالستۆن، ڕیپۆرتێری تایبەتی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت" لەسەر بڕیاری دۆخی نائاسایی لە تورکیا ١٣٤ هەزار کارمەند بێ بڕیاری دادگا لە کار دوورخراونەتەوە، نابێت تورکیا بە بەهانەی دۆخی نائاساییەوە ڕێگا بە خۆی بدات، کە هەزاران کەس دەستگیر بکات یان لەکار دووریان بخاتەوە، نزیکەی هەزار خوێندنگا و ١٥ زانکۆ داخراون، ٢٠٠ ڕێکخراوی مەدەنی داخراون، هەزران ڕۆژنامەنووس لە کار دوور خراونەتەوە، کەس لە تورکیا ناتوانێت ئازادانە هەناسە هەڵبکێشێت".
 
هەر لە ڕاپۆرتەکەی ئالستۆندا هاتووە:"ئەگەر دەنگی "بەڵێ" لە ریفراندۆمەکەدا سەربکەوێت، دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار زیاتردەبن، سەرۆک کۆمار دەتوانێت هەر کاتێک بیەوێت دۆخی نائاسایی ڕابگەیەنێت و بۆ هەرکاتێک پێی خۆش بێت درێژی بکاتەوە، پێمانوایە ئەگەر دەنگی "بەڵێ" لە ریفراندۆمەکەدا سەربکەوێت کێشە و قەیرانە ئابوری، کلتوری و کۆمەڵگاییەکان لە تورکیا زۆر گەورەتر ببن".



PM:11:08:13/04/2017