کەسێک لە رانیە لەنیو ماڵەکەی خۆی بەفیشەک
خۆی دەکوژێت.
ئەمڕۆ بەرواری ۱۳ی نیسان کەسێک بەناوی (ڕ.س.أ) تەمەن (۳٦) ساڵ پیشە (کاسب) دانیشتوی (ڕانیە ـ ئازادی)
لە ماڵەکەی خۆیان بە چەکی جۆری (بڕنەو) فیشەکێکی بەسنگی خۆیەوە ناوە و دوای گەیاندنی
بەنەخۆشخانەی گشتی ڕانیە لەبەر سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدا.
بەوتەی کەس و کارەکەی باری دەرونی ناجێگیر
بووە، لەسەر ڕووداوەکە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
ئا: ئەمیر حسن