پەرلەمانی عێراق بەبڕیارێک رۆژی ئەنفال ١٤ ی نیسانی کرد بە رۆژێکی نیشتمانی.
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی دوێندا پەسەندکرا و هاوکات باس لەوەش کرا سندوقێکی تایبەت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان ئەنجامبدرێت.
لە بەشێکی پرۆژەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەیەکێک لە گۆڕەپانەکانی بەغدا مۆنۆمێنتێک بۆ ئەنفالکراوان دابنرێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەنگاو بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال بدرێت.
هاوکات باس لە دامەزراندنی سەنتەرێک کراوە بۆ وەرگێڕانی ئەو بەڵگەنامانەی لەسەر ئەنفال هەن بەمەبەستی بڵاوکردنەوەیان و خستنە بەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.