شاجوانی زانکۆکانی سلێمانی هەڵدەبژێردرێت

بڕیارە لە شاری سلێمانی شاجوانی زانکۆکانی سلێمانی و ئەو زانیاریانەی باس لەوەدەکەن هونەرمەند کۆمسای شاجوان دیاری دەکات ڕەتدەکرێتەوە.

سپی لە ڕێگەی سەرچاوەیەکی تایبەتەوە لە مەراسیمەکە زانیویەتی بڕیار وایە لە ٦-٥-٢٠١٧هەڵبژاردنی شاجوانی زانكۆكانی سلێمانی لە هۆتێل ڕامادا بەڕێوەبچێت تا ئێستاش دەنگۆی هەڵبژاردنی شاجوان لەلایەن کۆمسایی هونەرمەندی دیاری ڕۆژهەڵاتەوە بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە و ئەگەری زۆرە تەنها وەک یەکێک لە ئامادەبوان و پێشکەشكردنی چەند چالاکییەکی هونەری بەشداری بکات.

سپی زانیویەتی هەریەکە لە خوێندکارانی (سلێمانی، جیهان، كۆمار، ئەمریكی، قەرەداغ) ئەتوانن خۆیان کاندید بکەن و بەشداری ئەو چالاکییە هونەرییە بکەن.

بڕیارە چالاکییەکە شەشی ئایاری 2017 لە کاتژمێر شەشی ئێوارە لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.



PM:06:11:14/04/2017