ئەردۆغان: ڕێگە بە ویلایەت و فیدراڵی نادەین




 ئەردۆغان جەخت لە یەکپارچەیی تورکیا دەکاتەوە و ڕایدەگەنێت ڕێگە بە سیستەمی فیدڕاڵی لە تورکیا نادات.

ئەمرۆ هەینی 14ی نیسان  رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کەمپینێکی بانگەشە بۆ ڕاپرسی هەموواری دەست،ری تورکیا لە شاری قۆنیای ناوەڕاستی تورکیا رایگەیاند "ئاکەپە و حکومەتەکەم هەمیشە لەگەڵ یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی تورکیایە و هەرگیز رێگە بە سیستەمی فیدڕاڵی دابەشبونی تورکیا نادەین".

ئەم وتانەی ئەردۆغان  پاش ئەوە هات کە لە لایەن چەندین کارەکتەری سیاسی تورکیاوە فیراڵی وەک ئەگەری دوای ڕیفراندۆم باسکرا هەروەها وەڵامێکە بۆ کەمپینەکانی هەدەپە کە داوای سیستەمی کانتۆن (خۆبەڕێوەبەری)یان کردبو بۆ شارەکانی باکوری کوردستان.



PM:11:21:14/04/2017