ڤایبەر گۆڕانکارییەکی نوێی کرد

کۆمپانیای ڤایبەر، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەی ڕاگەیاند و لەم ڤێرژنە نوێیەدا تایبەتمەندییەک زیادی کردووە.

کۆمپانیای ڤایبەر، ئاشکرایکرد لەو ڤێرژنە نوێیەشدا تایبەتمەندییەک بۆ بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە زیاد کراوە، ئەو تایبەتمەندییە نوێیەش ئەوەیە، کاتێک لینکی ڤیدیۆی ماڵپەڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب) بۆ ھاوڕێکەت دەنێریت، لەسەرەوەی لینکەکە دەتوانی ڤیدیۆکە لەنێو لاپەڕەی گفتوگۆی خۆت و ھاوڕێکەتدا پێ بکەیت.

هەروەها ئاشکراشی کردووە " ڤیدیۆکە لەنێو لاپەڕەی گفتوگۆی خۆت و ھاوڕێکەت پێ بکەیت، ھەروەھا دەتوانی ھەر لەنێو ڤایبەردا، ڤیدیۆکە بە قەبارەی شاشەکە گەورە بکەیت و سەیری بکەیت".

ڤایبەر یەکێکە لەو پڕۆگرامانەی کە پەیوەندی بە شێوەیەکی ئاسان تێدا دەکرێت و بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە لەسەر ئاستی جیهاندا.



PM:03:44:15/04/2017