جەسنی باسکین کە لە درامای ویستگەی
تاکسیدا ڕۆڵی عوسمان ئاغای بینی و هەودارێکی زۆری لە خۆی کۆکردەوە دەنگۆی خۆی لە
ڕیفراندۆمە دەستورییەکەی تورکیادا ئاشکرا کرد.
جەسنی باسکین کە بەڕەگەز کوردە
نایشارێتەوە کە لە ڕیفراندۆمەکەدا بە نا دەنگ دەدات و ئەو بە ڕەگەز کوردە و لە
چاوپێکەوتێکدا عوسمان ئاغا سەبارەت بە خوێندنی کوردی لە تورکیا دەدوێت و ئاماژە
بەوە دەکات کە هەموو کەسێک مافی خۆیەتی بە زمان و شێوەزاری خۆی بخوێنێت.
سەبارەت بەوەی ئەگەر بگونجێت سەردانی کوردستان دەکات، عوسمان ئاغدا
دەڵێت شانازی بەوەوە دەکات کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و جەخت لەسەر ئەوە
دەکاتەوە کە پێی خۆشە کە لە نزیکەوە خەڵکی کوردستان و کەلتووری کوردی بناسێت.