خانمە پێشکەشکارێکی بەناوبانگی کەناڵی MBC ڕەنا هویدی لە کارەکەی دوورخرایەوە.
ڕەنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، چەند ڕەخنەیەکی لە سعودییە گرت و ئەمە ناڕەزایی خەڵکی سعودییەەی لێکەوتەوەو ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە وڵاتانی ئیسلامی وەک سعودیە و ئێران و پاکستان و میسر زیاترین توندوتیژی سێکسی و خەتەنەی تێدایە".
ڕەنا میسرییە و پێشکەشکاری بەرنامەی"حديث المساء" و لە ساڵی ١٩٩٣ لەدایک بووە و بەشی ڕاگەیاندنی تەواوکردووە، دیبلۆمیشی هەیە لە پیشەسازی سینەمادا.