ریفراندۆمی تورکیا: بەڵێ 51.4% نەخێر 48.6%
لە ئەستانبوڵ و ئەنقەرە زۆرینە دەنگی نەخێرە

لە ریفراندۆمی تورکیا تەنها لە ٣% دەنگەکانی هەموو تورکیا ماوە جیانەکراوەتەوە تا ئێستا ٥١،٤% بۆ بەڵێ یە، نەخێریش ٤٨،٦% .

بەپێی ئەو دەرئەنجامە بەراییانە هەر سێ شاری گەورەی ئەنقەرەی پایتەخت و ئیستانبوڵی گەورە شار و ئزمیر دەنگی نەخێر لە پێشەوەو ئەو دوو شارە گەورەیە دەنگیان بە ئۆردوغان نەداوە.

لەدوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیادا پارتی ئاکەپە لەهەردوو گەورە شاری ئەنقەرەو ئیستانبوڵ بردیەوە، بەلآم ئەمڕۆ لە هەردووکی دۆڕا.

PM:08:23:16/04/2017