لە باکوری کوردستان دەنگی " نەخێر " بردیەوە

لە زۆربەی شارەکانی باکوری کوردستان هاولآتیان دەنگیان بە " نەخێر " دا بەدەستوری نوێی تورکیا.

بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان کە تائێستا زۆربەی جیاکراوەتەوە لە زۆربەی هەرە زۆری شارەکانی باکوری کوردستاندا دەنگی " نەخێر " بردوویەتەوە.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە رەتکردنەوەی دەستوری نوێی تورکیا لە لایەن کوردانی باکوری کوردستانەوە ئاماژەی بۆ شکستی سیاسەتی ئاکەپەو ئۆردوغان بەرامبەر کوردو بەبن بەست گەیشتنی سیاسەتی ئەو حیزبە لە کوردستان.

دوو رۆژ پێش ئەنجامدانی راپرسی هاوسەرۆکی هەدەپەی زیندانیکراو، سەلاحەدین دەمیرتاش بە میدیایەکی ئەمەریکە راگەیاندبووە" ئەو کوردانەی لەهەڵبژاردنەکانی رابردوودا دەنگیان بە ئاکەپە داوە، ئەمجارە دەنگ بەنەخێر دەدەن بە دەستور، چونکە ئاکەپە هیچی نەکردووە بۆ کێشەی کورد".



PM:09:05:16/04/2017