ڕۆژێکی هەفتەی ئایندە کرا بە پشوو

پارێزگای دیوانییە ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم فەرمانگەکان دەبێت بە پشوو، هەروەها لە زۆرێک لە ناوچە شیعە نشینەکان و لە زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق دەبێت بە پشووی فەرمی.

پارێزگای دیوانییە ئەمڕۆ بڕیاریدا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ٢٣ی نیسان بکات بە پشوو، هەروەها ڕاشگەیاندراوە " پشووەكە سەرجەم فەرمانگەكان بگرێتەوە تا فەرمانبەران بتوانن بەشداری مەڕاسیمە ئایینیەكان بكەن، كە بۆ یادی كۆچی دوایی ئیمام موسای كوڕی جەعفەر (ئیمام موسای كازم) ڕێكدەخرێت."

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە تا ئێستا پارێزگای کەرکوک و حکومەتی هەرێم لە بارەی پشووەکەی یەکشەممەوە هیچ بڕیارێکی ڕانەگەیاندووە.



PM:08:58:18/04/2017