چەند وێنەیەکی نوێی شارا ئیبراهیم دوای وازهێنانی بڵاودەکرێتەوە

شاعیر هیوا حەلاق، چەند وێنەیەکی نوێی شارا ئیبراهیم، پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئێ ئاڕ تی دووی بڵاوکردەوە.
لە دوای وازهێنان و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، هیوا حەلاق شاعیر، لە پۆستێکیدا دەڵێت"دڵتەنگ مەبە هاوڕێ گیان هەموومان باش دەزانین سەرکەوتنەکانی ئەم بەرنامەیە و تاڕادەیەک کەناڵەکەش بە بوونی پێشکەشکاری زیرەک و جوان و قەشەنگی وەک تۆوە بووە و دڵنیام ئایندەیەکی باشتر و گەشاوەتر چاوەڕێت دەکات.

هیوا چەند وێنەیەکی نوێی شاراشی بڵاوکردووەتەوە کە ڕوونەکراوەتەوە کە وێنەکان بۆ سەردەمی دوای وازهێنانی دەگەڕێتەوە یاخود پێش وازهێنانی.

شارا ئیبراهیم لە یەكەم لێدوانیدا دوای وازهێنانی بۆ سپی دوا و ڕایگەیاند " هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەم هەبوونی كێشەیە لەگەڵ توانا عوسمان و دوێنێ لەكاتی ئامادەكاریم بۆ بەرنامەیەكی نوێی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو داوایان لێكردم كە دوای دەوام بەشداربم لە گروپ چاتی تایبەت بە كەناڵەكەدا و من ڕەتم كردەوە"

سەبارەت بە هۆكاری ڕەتكردنەوەكەشی وتی "من هیچ ئەكاونتێكی فەیسبووكم نیە و جگە لەوەش ئیلتیزاماتی ماڵ و ژیانم هەیە و كاتی ئەوەم نیە سەرقاڵی گروپ چات بم".



PM:06:52:19/04/2017