پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرایدەکات
حکومەتی عێراق نیازی وایە بەشە خۆراکی هەرێم ببڕێت و بەرپرسانی دابەشکردنی خۆراکیش
لە هەرێم ڕایدەگەیەنن لە ساڵى رابردوودا به‌شه خۆراكى ته‌نیا چوار مانگ دابه‌ش
كراوه و له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیشه‌وه هیچ بڕه خۆراكێكى مانگانه به هاووڵاتییان
نه‌دراوه.
ته‌ها حه‌مه‌كه‌ریم
به‌رپرسى هۆبه‌ى برنج له سلێمانى بە ڕۆژنامەی وشەی وتووە، بۆ ساڵى 2016، به‌غدا
ته‌نیا برنجى چوار مانگى به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش كردووه، مانگى كانوونى دووه‌م،
شوبات، ئادار و تشرینى یه‌كه‌م ده‌گرێته‌وه و بۆ هه‌شت مانگه‌كه‌ى تر‌ى ساڵه‌كه
هیچ به‌شه خۆراكێك نه‌هاتووه.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشکردووە "تا ئێسته كه چوار مانگ له ساڵى 2017 ته‌واو ده‌بێت، هیچ به‌شه
برنجێك دابه‌ش نه‌كراوه و دیار نییه ئایا برنج دابه‌ش ده‌كرێت یان نا".
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى گشتیى دابه‌شكردنى خۆراك له سلێمانى روونى كرده‌وەتەوە،
"بۆ ساڵى 2017 له ناو ماده خۆراكییه‌كان، ته‌نیا ڕۆنى یه‌ك مانگ دابه‌ش
كراوه و ئه‌وانیتر دابه‌ش نه‌كراون، هیچ بڕیارێكیش نییه بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان
له به‌رامبه‌ر فه‌وتانى به‌شه خۆراك قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
ئه‌مین به‌كر ئەندامی
پەرلەمانی عێراق دەڵێت "بابه‌تى به‌شه خۆراكى هاووڵاتییان یه‌كێكه له‌و
بابه‌تانه‌ى زۆرترین كێشه‌ى له‌سه‌ره و حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى
پاره، ئه‌و مادانه كه‌م بكاته‌وه كه به‌پێى یاسا پێویسته به هاووڵاتییانى
بدات".
ئەو پەرلەمانتارە
وتوشییەتی "سه‌ره‌ڕاى كه‌مكردنه‌وه‌ى
پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ به‌شه خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان، پێدانى به‌شه خۆراك
به‌شێوه‌ى مانگانه و له كاتى خۆى نه‌ماوه و چه‌ند مانگ جارێك به‌شه خۆراكێك
دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ویش به ناته‌واوى و به كه‌موكورتییه‌وه".
سەبارەت بە
هۆکارەکەشی ڕوونیکردەوە"به‌شێك له پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ به‌شه خۆراكى
مانگانه‌ى هاووڵاتییان خه‌رج نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى تره ده‌بێته هۆى نه‌مانى
به‌شه خۆراك، واته پاره كه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ به‌شه خۆراك، به‌ڵام خه‌رج
ناكرێت تا ماده‌كانى به‌شه خۆراكه‌كه بێته كڕین، یان ئه‌گه‌ر خۆراكه‌كان كڕابن،
ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه، چونكه كوالێتییان باش نه‌بووه و كه‌ڵكى خواردنیان نه‌بووه".
هەروەها وتوشییەتی
"سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو كه‌موكورتى و پێنه‌دانى به‌شه خۆراكى هاووڵاتییان له
كاتى خۆى، حكوومه‌ت ئاماده‌یش نه‌بووه قه‌ره‌بووى هاووڵاتییان به پاره بكاته‌وه،
شێوازى دابه‌شكردنه‌كه‌ش كێشه‌ى بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه، چونكه به‌شێكى زۆر
له هاووڵاتییان له‌و دۆخه‌ى ئێسته پشت به به‌شه خۆراك ده‌به‌ستن، ئه‌گه‌ر
مانگێك به‌شه خۆراكیان پێ نه‌درێت، رووبه‌ڕووى كێشه‌ى دابینكردنى خۆراك ده‌بنه‌وه".
سەبارەت بە بڕینی
بەشە خۆراکی هەرێمیش، ئەو پەرلەمانتارە وتی "به‌غدا نیازیشى نییه به‌شه
خۆراكه‌كه ببڕێت و له به‌رامبه‌ردا پاره‌كه بداته هاووڵاتییان تا هاووڵاتى خۆى
خۆراك بكڕێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به یه‌كجارى به‌شه خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان
ببڕێت و چیتر دابه‌شى نه‌كات".