شاناز ئیبراهیم شوقە دەبەخشێتەوە

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وەڵامی چامی گەشتیاری دەداتەوەو دەڵێت" وا پێ دەچێت كە شاسوار _ نالیا_ ن.ڕ.ت _ دارولمولكی بابان _ چافی _ خوا دەزانێت چیتر.. سوور بن لەسەر ئەوەی كە ئەو زەوی و كۆمپانیا و شاری دایكە ھی من بن.. گەر وایە ئەوا من لەڕێی ئەم نامەیەوە یەكە بەیەكەی ئەو شوقانەی شاری دایك و ئەو حەوت ھەزار مەتر دووجایە دەبەخشم بەخەڵك".

دەقی نامەكە:
موبارەك بێت..
بەڕێزان
ئەوە بۆ جاری دووھەمە كە كۆمپانیای بەناو چاڤی لەڕێگای كەناڵەكەیانەوە تۆمەتی ئەوەم ئەداتە پاڵ كە گووایە (٧٠٠٠ حەوت ھەزار مەتر دووجا زەویم لە نزیك چاڤیە كەیانەوە داگیر كردوەو خاوەنی كۆمپانیام و بەناوی كۆمپانیاكەمەوە ھێزم ناردوەتە سەریان و ئەمڕۆ كردیشمی بەخاوەنی پڕۆژەی شاری دایك و كەسێكیشی بە ناوی (كاوە) وە كردە شەریكم..
 وا پێ دەچێت كە شاسوار _ نالیا_ ن.ڕ.ت _ دارولمولكی بابان _ چافی _ خوا دەزانێت چیتر.. سوور بن لەسەر ئەوەی كە ئەو زەوی و كۆمپانیا و شاری دایكە ھی من بن.. گەر وایە ئەوا من لەڕێی ئەم نامەیەوە یەكە بەیەكەی ئەو شوقانەی شاری دایك و ئەو حەوت ھەزار مەتر دووجایە دەبەخشم بەخەڵك و ھیوادارم كە ھەر كەسێ زەوی و شوقەی دەوێت با ھەر لەئەمشەوەوە بەناوی منەوە داوای ئەو موڵك و زەوی و شوقەكانە بكات كە لەلایەن چاڤیەوە تۆمەتی خاوەندارێتیان دراوەتە پاڵم.
موبارەك بێت..
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد



PM:10:15:19/04/2017