تەقینەوەیەك پایتەختی یۆنانی هەژاند

تەقینەوەیەكی بەهێز ئەسینای پایتەختی یۆنانی هەژاند و تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو ڕووداوە رانەگەیاندووە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (زوگلا)ی یۆنانی شەوی ڕابردوو 19ی نیسان بۆمبێك لە دەروازەیەكی لقی بانكی یۆرۆ بانك لە شەقامی سانتارۆزا لە ئەسینا دانراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە پاش گەیشتنی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان ناوچەكە چۆڵ كراوە و بۆمبەكە لە كاتژمێر 22:40ی خولەكی شەو تەقیوەتەوە.
لە هەواڵی ئاژانسەكەدا ئەوەش هاتووە كە بەهۆی تەقینەوەكەوە زیانی دارایی بە بانكەكە و ژمارەیەك باڵەخانەی نزیكی بانكەكە كەوتوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە
ئەمە یەكەم جار نیە كە ئەو ڕووداوە لەنزیك ئەو بانكە ڕووبدات پێشتریش لە بەرواری 10.4.2014 ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك ئەم بانكە تەقییەوە.



AM:09:26:20/04/2017