بەپەلە:یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بریاری کۆتایی یاریکردنی نەیماری بۆ کلاسیکۆ دا

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بریاری کۆتایی لەسەر سزاکەی نەیماری هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە داو بە یانەی بەرشەلۆنەیان راگەیاند سزاکەی کەمناکرێتەوە.

لە ماوەی رابردوو لە خولی ئیسپانیا نەیمار لە یاری مەلەگە جنێوی بە ناوبژیوان وتوو بەو هۆیەشەوە بۆ سێ یاری راگیراو یانەی بەرشەلۆنەش سزاکەی رەتکردەوەو بریاری دا تانە لە بریارەکە بدات.

ئەمرۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وەڵامی بەرشەلۆنەی دایەوەو ئاشکرای کرد کە سزای ئەو یاریزانە کەمناکرێتەوەو ناتوانێت بۆ یاری کلاسیکۆ یاری بکات.



PM:11:07:20/04/2017