تەرمی براوەی
خەڵاتی ئۆسکار، کوبا گوودینگ بە مردووی
لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراییەوە و تا ئێستاش هۆکاری گیانلەدەستدانی ئاشكرا نەکراوە.
میدیاکان بڵاویانکردەوە کوبا
گودینگ ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی بە مردووی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا
لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش هۆکاری گیانلەدەستدانی
نەزانراوە بەڵام لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەرمانی بێھۆشکەر و خواردنەوە کھوولییەکان
دۆزراونەتەوە.
گوندینگی
تەمەن ٧٢ ساڵ کە تائێستا بەشداری چەندین فیلمی کردووە و خاوەنی چەند ئەلبومێکی
گۆرانییە، براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری یاریدەدەری ئۆسکارە و لە ساڵی ١٩٩٧
بەدەستی هێناوە.