ئیڤانکا ترەمپ، کچی سەرۆکی ئەمریکا ڕەنگی چاوی لەماوەی 23ساڵی ڕابردوودا چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و بووەتە باسی میدیا جیهانیەکان.
ئیڤانکا ترامپ کچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە بە کچێکی شۆخ ناسراوە ڕەنگی چاوی لە ئێستادا بووەتە باسی میدیا ئەمریکی و جیهانیەکان.
بۆ یه‌كه‌مجار گۆڤاری "ئیسكویر" له مانگی تشرینی دووه‌می 2016 هەستی به‌و گۆڕانكاریە کرد کە له ڕه‌نگی چاوی ئیڤانكا ڕوودەدات.
گۆڤارەكه دوو وێنه‌ی ئیڤانكای بڵاوكردۆتەوە كه له‌هه‌مان رۆژی كۆنگره‌ی نیشتمانیی كۆمارییه‌كان له‌مانگی ته‌مموزی هه‌مان ساڵ ره‌نگی چاوی به دوو ره‌نگی جیاواز ده‌ركه‌وتووه.
هەروەها سایتی Refinery29ی ئه‌مریكای باس لە چاوی ئیڤانکا دەکات و دەڵێت "چاوی ئیڤانکا سروشتییه یان هاوێنه‌ی ره‌نگ سه‌وز له چاو ده‌كات، چونكه له وێنه‌یه‌كدا چاوی سه‌وز و له یه‌كێكی دیكه‌دا چاوی قاوه‌ییه".
ڕەنگی چاوی هه‌ر كه‌سێك به‌پێی پۆشاك و گۆڕینی ره‌نگی قژ و روناكیی شوێنه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت، به‌ڵام گۆڕانی ڕەنگی چاوی ئیڤانكا زیاترە لە باری ئاسایی و وێنەدانەوەی ڕەنگەکان.
ئیڤانكا تره مپی 35ساڵ كچی دۆناڵد تره‌مپ- سه‌رۆكی ئه‌مریكایە و لە ئێستادا وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له كۆشكی سپی کاردەکات.