شارا ئیبراهیم دوای
وازهێنانی لە ئێن ئاڕ تی دەچێتە کەناڵێکی دیکە و سپیش کەناڵەکە ئاشكرا دەکات.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە
سپی مییدیای ڕاگەیاند کە بەرپرسانی کەناڵی کورد ماکس ماوەی چەند ڕۆژێکە لە
گفتوگۆدان بۆ ئەوەی شارا بچێتە کەناڵی کوردماکس شۆ و لەو کەناڵە بەرنامە پێشکەش
بکات.
سەرچاوەکە وتیشی کە
شارا بە شێوەیەکی مەبدەئی ڕێککەوتووە کە بچێتە ئەو کەناڵە بەڵام لە گفوتگۆدان
لەسەر وردەکاری گرێبەستەکەی نێوانیان.
لە لێدوانێکی
تایبەتیشدا شارا ئیبراهیم بە سپی میدیای ڕاگەیاند "لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کەناڵە لە گفتوگۆداین، بەڵام دوا بڕیارم
نەداوە".
شارا وتیشی "بۆ پەیوەندی
کردن بە هەر کەناڵێک مەرجی تایبەتی خۆمم هەیە و دەبێت زۆرشت بەدڵی خۆم بێت"، بەڵام
ئامادە نەبوو مەرجەکانی ئاشکرا بکات.
شارا ئیبراهیم ساڵی
1989 لە سلێمانی لەدایك بووە پێش دەركەوتنی وەك پێشكەشكار لە چەند كلیپێكدا بەشداری
كردووە، هەروەها پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بوو كە یەكێكە لە پرۆگرامە
پڕ بینەرەكان.
ڕۆژی 15ی ئەم مانگە شارا
بە "سپی" وت کە وازی لە ئێن ئاڕتی هێناوە و لە بەرامبەردا توانا عوسمان،
سەرۆکی دامەزراوەی میدیای نالیا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "سپی" ڕایگەیاند
"لەبەرامبەر پابەند نەبوونی بە گرووپ چاتی کەناڵەکەوە گرێبەستەکەیمان هەڵوەشاندۆتەوە".