هەفتەی داهاتوو رۆژی ١ ی ئایار کە دەکاتە دوو شەممە، بەهۆی جەژنی کرێکارانی جیهانەوە لە کوردستانیش پشووە.
بەپێی ڕۆژ ژمێری پشووە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 1/5، لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی کرێکارانی جیهانەوە، دەکرێتە پشووی فەرمی.
تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کە قوتابخانەکان و فەرمانگەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە بە تایبەتی ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین رۆژی ١ ئایار دەکرێتە پشوو، لە کاتێکدا لە رووی خوێندنەوە ئەم ناوچانە لەسەرەتای ساڵدا بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە خوێندنی وانەکان دواکەوتوون.