كچە كوردێك دەیەوێت بە سەماكردن كۆمەڵگا بگۆڕێت

كچە كوردێكی هەولێری كە باوكی پێشمەرگەی دێرینە لەسەر شەقام سەما دەكات و پێیوایە بەم كارەی كۆمەڵگا دەگۆڕێت.
ڕووان كچە كوردێكی دانیشتوی شاری هەولێرە و لە شەقامەكانی ئەو شارەدا سەما دەكات و دەڵێت "دەمەوێت بەم كارەم كۆمەڵگا بگۆڕم"
روان كە بە سەما سەرنج راكێشەكانی سەرنجی خەڵكی بۆلای خۆی راكێشاوە یەكەم كەسە لە مێژووی شاری هەولێر لەسەر شەقام سەما بكات.
یەكەمجار روان لە ژوورەكەی دەستی بە سەماكردن كرد، بەڵام ئێستا هەم ژوورەكە و هەمیش شەقامەكان شوێنی سەماكردنی ئەون و دڵخۆشە بەوەی ڕێچكەی شكاندوە.
ژیانی ئەو و باوكی زۆر جیاوازە، چونكە باوكی پێشمەرگەیەكی دێرینە، بەڵام وەك خۆی دەڵێت "هیچ كات رێگری لێ نەكردووە لە سەما كردن".
روان لە ئێستادا تەمەنی 12 ساڵە و لە پۆلی 6ی بنەڕەتییەو و سێیەمین منداڵی خانەوادەكەیەتی.



PM:01:58:23/04/2017