قەدەغەكردنی شۆفیری كردنی ئافرەتان هەرا دەنێتەوە
لەماوەی رابردوودا كتێبێك بەزمانی كورد لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە لەلایەن ژمارەیەك زانای ئایینی‌و سەلەفی بڵاوبووەتەوەو شۆفیریكردنی ژنان بەحەرام دەزانێت.
كتێبەكە بەناوی "فه‌توای گه‌وره زانایان سه‌باره‌ت به حه‌رامیه‌تی شوفێریكردنی ئافره‌تان" لەچاپ دراوزە كە فه‌توای چه‌ند زانایه‌كی سه‌له‌فیی سعوودیه‌ی تێدایه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم كتێبە، نوسەرو روناكبیری كورد، د. مەریوان وریا قانیع لە داوایەك ئاراستەی رێكخراوەكانی ژنان دەكات‌و دەنوسێت: سەلەفیەتی دینیی لە زیاد لە ئاستێک‌دا ھەم تەعەداکردنێکی گەورەیە لە دین خۆی، ھەم لە ھەموو شتێک لە دەرەوەی دین خۆشی‌دا. سەلەفیەتی دینیی زۆرجار لاقەکردنێکی تەواوی عەقڵ و تواناکانی مرۆڤە لەبیرکردنەوە و ڕوانیندا. پێدەچێت بەرگی ئەم کتێبە کە من لێرەدا دایدەنێم باس لەو جۆرە لە دینداریی سەلەفییانە بکات کە عەقڵی مرۆڤ لاقەدەکات، تواناکانی بیرکردنەوە و تێگەیشتن وێراندەکات و دونیا تەسلیمی خورافەتەکانی کۆمەڵێک خوێندەواری دینیی نەخۆش دەکات. ئەمە جگە لە سوکایەتیکردنێکی تەواو و کەم وێنە بە ئافرەتان. ئاخر ئەوە چ داوەشانێکە لە تواناکانی تێگەیشتندا داوای ئەوە بکەیت ھەموو دونیا وەک سعودیەی لێبێت و لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل لەلایەن ئافرەتانەوە قەدەغەبکەیت. ئەوە چ عەقڵێکە سعودیەی کردبێت بە مۆدێلێک بۆ لاسییکردنەوە، ئاخر تاقە وڵاتێک لە دونیادا بوێریی ئەوەی ھەبێت سوکایەتیی ئەوە بە ئافرەتان بکات کە نەھێڵێت ئۆتۆمۆبێل لێ‌بخوڕن، سعودیەیە. پێدەچێت ھەوادارە وەھابییەکانیانی سعودیە لە کوردستاندا خەریکی گواستنەوەی ئەم سوکایەتییە گەورەیەبن بۆ کوردستان. خەریکی نەخۆشخستنێکی تەواوی کایەی دین و کایەی نادین بن لەو کۆمەڵگایەدا. ئەگەر ناوەرۆکی ئەم کتێبە لە ناونیشانی بەرگەکەیدا کۆکرابێتەوە ئەوا پێویستە بەھەموو شێوازێک بەگژیدابچینەوە.
هەروەها دەنوسێت "بۆیە من لە ڕێگای ئەم پۆستەوە داوا لە ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان لە کوردستان دەکەم کە ئەم کتێبە و وەرگێڕەکەیی و چاپخانەی پەخشکردنەکەی و سپۆنسەر و بڵاوکەرەوەکەی بدەن بە دادگا. ئەم کتێبە ھەم تاوانی لاقەکردنی عەقڵ و ھەم تاوانی سوکایەتیکردن بە ئافرەتان و ھەم تاوانی تێکدانی زەوق و ھەم تاوانی ێزنەگرتنی ئادابی ئینسنایی دەگرێتەوە. من ئامادەم ھاریکاریی تەواوی ھەموو ئەو تاکەکەس و ڕێکخراوانە بکەم کە بەم کارە ھەڵدەستن".
سەبارەت بەم كتێبە وەزارەتی ئەوقاف دێتەدەنگو مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئه‌و كتێبه كه بڵاو بووه‌ته‌وه پێی نیگه‌رانین، به‌ڵام به‌رپرس نین و ده‌بێت پێش هه‌موو كه‌س وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ڕوونكردنه‌وه بدات كه ئاخۆ چۆن ژماره‌ی سپاردن دراوه به‌و كتێبه.
وتی، "من كتێبه‌كه‌م به عه‌ره‌بی بینیوه له سعوودیه و ئه‌وانه نه‌ك زانا نین، به‌ڵكو جاهیلن به‌م سه‌رده‌مه و ژه‌هری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ."
به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف زیاتر گوتی، ناوی ئه‌و وه‌رگێڕه نه مه‌لایه نه كارمه‌نده له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، به‌ڵكو ناوێكی خوازراوه.
ئه‌و ده‌ڵێت، "بۆچی یه‌كێتیی زانایان له‌سه‌ر حه‌رامكردنی فیلمێكی ئێرانی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر هاتنه ده‌نگ، كه‌چی له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه پڕ ژه‌هره‌وه بێ ده‌نگن، یان ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و چالاكوانان بۆ نایه‌نه ده‌نگ و سنوور بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كتێبانه دانانێن كه به‌ناوی ئاینه‌وه ژیان و ئازادی له خه‌ڵك حه‌رام ده‌كه‌ن."
ئەمەش لەكاتێكدایە كە وەزارتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان بێ ئاگایی خۆی لە بڵاوبوونەوەی ئەو كتێبە نیشان دەدات‌و سه‌رباز جه‌وهه‌ر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له كتێبخانه گشتییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێم به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان تا ئێسته ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر بوونی كتێبێكی له‌و
جۆره و ڕه‌نگه كتێبێكی بازاڕی بێت و ژماره‌ی سپاردنی پێ نه‌درابێت، بۆیه به‌دواداچوون
له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه ده‌كه‌ن.
PM:02:02:23/04/2017