بەڤیدیۆ...هونەرمەندێكی كورد ئیسلام بە ڕەشۆكی ناو بیابانەكان ناودەبات

هونەرمەندێكی كورد سرودی ئەی ڕەقیب بە شێوازێكی جیاواز دەڵێتەوە و لە تێكستەكەیدا كە دەستكاری كردووە هێرش دەكاتە سەر ئیسلام.
پێشەوا نەبەرد، كە خاوەنی چەند گۆرانیەكە سروودی ئەی ڕەقیب بەشێوەیەكی جیاواز دەڵێتەوە و بەشێكی زۆری تێكستەكەی دەگۆڕێت و لە پۆستێكیشیدا لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبووك دەڵێت "ئەو ئەی ڕەقیبەی كە بە تەواوی عەرشی جاشە خۆفرۆشەكانی دەرنەكرد، ئەوەتا ئەمجارەیان عەرشیان دەرەكەین".
پێشەوا لە پێگەی خۆی لە فەیسبوك بەم جۆرە خۆی ناساندوە "دەرهێنەر و گۆرانیبێژ لە دژی دینی خوێناوی ئیسلام".
ئەو هەروەها دەڵێت "ئەركی سەر شانی هەمومانە كۆمەڵگاكەمان هۆشیار بكەینەوە لە خورافەی دینی بۆگەنی ئیسلام".
ناوبراو كە بەشێكی زۆری پۆستەكانی تایبەتە بە دژایەتی دینی ئیسلام لە پۆستی پێشوتریدا دەڵێت "موسوڵمان بەشدار نیە لە پێشخستنی مرۆڤایەتی، تەنها بەروبومەكە دەخوات".
پێشەوا بەشێكی سرودی ئەی ڕەقیب بەم جۆرە دەڵێتەوە:
ئەی ڕەقیب هەر شۆڕشگێڕین كورد زمان 
لەناوچەی خوێنڕژانی دینی ئیسلام
ئێمە ڕۆڵی كوردین لەناو كوردستان
نەك ئیسلامی ڕەشۆكی ناوبیابانەكان



PM:03:08:23/04/2017