ڤیدیۆ:ئارسناڵ سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی


لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی یانەی ئارسناڵ توانی لەسەر حسابی یانەی مانچستەرسیتی سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا مسۆگەر بکات و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لێ بباتەوە.

ئارسناڵ لە کاتی زیادکراودا توانی یاریەکە بباتەوە کاتێک دوو گۆڵی لە خولەکەکانی ٧٢، ١٠١ لە لایەن مۆنریاڵ و سانچێزەوە تۆمار کردوو توانی بگاتە یاری کۆتایی.

تاکە گۆڵەکەی مانچستەرسیتی ئەگوێرۆ تۆماری کرد.

لە یاری کۆتایدا ئارسناڵ رووبەرووی یانەی چێڵسی دەبێتەوە.





PM:07:57:23/04/2017