لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا لویس ئینریکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە باسی لە بردنەوەی یاری
کلاسیکۆ کردوو رایگەیاند بردنەوەیەکی نایاب بوو ئەمڕۆ هەموو خەڵکی کەتەلۆنیا
دڵخۆشن بە ئەنجامی یاریەکە.
ئینریکی بە شان و
باڵی میسی داو رایگەیاند ئەو بە هیچ یاریزانێکی تر بەراورد ناکرێت باشترین
یاریزانی مێژوویە ئەمرۆ ئەو یەکلاکەرەوە بوو توانیمان بردنەوەیەکی نایاب بە دەست
بێنین .
وتیشی هەرچەندە
ریاڵ مەدرید زۆرجار نزیکبوو لە گۆڵکردن بەلام ئێمە لە کۆتایدا توانیمان لە خولەکی
٩٢ سەرکەوتن بە دەست بێنین و سێ خاڵی یاریەکە یەکلا بکەینەوە.