نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

بەیانی ئەمرۆ ٢٤ ی نیسان لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا لە کوردستان، بە بەراورد بە دوێنێ نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٢٥٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥ هەزارو ٢٥٠دینار(نرخەکەی ٥٠٠ دینار بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە دوێنێ)

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٩ هەزارو ٢٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزار و ٧٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ١٥٠ دینار.



AM:10:12:24/04/2017