وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو حه‌وت كه‌س
برینداربوون، به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كانی دوای یارییه‌كه‌ی نێوان ریاڵ مهدریدو
به‌رشه‌لۆنه، و بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانیش ڕایگەیاند کە هیچ بریندارێک نەبووە.
فاخیر هه‌ركی وته‌بێژی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر بە ماڵپەڕی خەندانی ڕاگەیاندووە "شه‌وی
رابردو دوای ته‌وابوونی یاری نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ مه‌درید، هانده‌رانی
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌شه‌قامی ئیسكان و چه‌ند شوێنێكی دیكه ئاهه‌نگیان
گێڕاوه".
هەروەها وتوشییەتی
"دواتر ته‌قه ده‌ستی پێكردووه‌و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س برینداربوون و گه‌یه‌نراونه‌ته
نه‌خۆشخانه، سه‌رجه‌م برینداره‌كان به‌فیشه‌ك برینداربوون و باری ته‌ندروستیان
جێگیره".
هاوکات،
د.میران محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، بە سپی ڕاگەیاند کە لە سلێمانی هیچ
کەسێک توشی هیچ ڕووداوێک نەبووە بەهۆی یارییەکەی نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ
مەدریدەوە.