بەپەلە.. خانمە هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچیی دوایی کرد

ئێرین مۆران خانمە ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکا لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا کۆچیی دوایی.

خانمە ئەکتەر ئیرین ماری موران فلایشمان، لە ١٨ ئۆکتۆبەری ١٩٦٠ لە دایک بووە یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی سینەما و شانۆی کۆمیدی و هەروەها لە چەندین درامادا ڕۆڵی بینییوە.

ئەو لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە لەسەر شاشە لە ڕیکلامێکدا دەرکەوت لە تەمەنی شەش ساڵیدا لە درامای داکتاریدا ڕۆڵی بینی و لە ١٣ ساڵییەوە ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا.

میدیاکان بڵاویانکردەوە کە ناوبراو دوێنێ لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.



AM:10:50:24/04/2017