دادوەری دادگایی کردنی سەدام: قەزافی دەیویست سەدام بفڕێنێت

 دادوەری سەرپەرشتیاریی پرۆسەی دادگاییكردنی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراق بۆ یەکەمجار هۆکاری لە سێدارەدانی سەدام حسێن لە جەژندا ئاشکرا دەکات و دواین وەسێتی سەدامیشی ئاشکرا کردووە.

مونیر حەداد، دادوەری سەرپەرشتیاریی پرۆسەی دادگاییكردنی سەدام حسێن دیكتاتۆری عێراق، بۆ یەکەمجار نهێنی نوێی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند شوێنی تایبەت بۆ لەسێدارەدانی سەدام حسێن ژمارە 64 بووەو كاتێكیش بەر لە سێدارەدانی داوای وەسێتی لێكردووە ئەو پێی وتووە بژیت کوڕم

ئەو دادوەرە دەڵێت "موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشوی لیبیا هەوڵی داوە بەرتیل بدات بەبشێك لە پاسەوانە ئەمریكیەكانی زیندانەكەی سەدام بۆ ئەوەی دەربازی بکەن بۆیە دادوەرە عێراقیەكانیش بڕیاری جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانەكەیانداوەو نەیانهێشتووە راوێژكارە ئەمریكییەكان پێی بزانن".

وتیشی هۆکاری لە سێدارەدانی لەو کاتەدا و پەلەکردن لێی بەهۆی ئەوە بووە هەوڵێک بۆ ڕفاندن و دەرکردنی لە زیندان هەبووە، گەرنا ئەمریکییەکان لە هەوڵدابوون تا لە سێدارەدانەکە بۆ ١٤ ڕۆژ دوابخەن.



PM:01:07:24/04/2017