ساز ئاسۆ شوێنی تاتۆكەی جەستەی ئاشكرا دەكات

پێشكەشكارێكی پێشووی كەناڵی ئێن ئاڕتی وێنەیەكی نوێ بڵاودەكاتەوە و شوێنی تاتۆكەی سەر جەستەی ئاشكرا دەكات. 
ساز ئاسۆ، پێشكەشكاری پێشووی كەناڵی NRT2 نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردوە كە تیایدا شوێنی تاتۆكەی جەستەی ئاشكرا دەكات.
ساز دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت. 
ساز پێشتر سەبارەت بە مەرجەكانی بۆ هاوسەرگیری وتبووی"حەزدەكەم ئەو كەسەی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكەم كەسێكبێت كە ئاستی خوێندنی بەرزبێت‌ و رۆشنبیر و كراوە بێت‌ و مێشكێكی كراوەی هەبێت".



PM:01:24:24/04/2017