میدیایەكی پارتی: زێباری و قادری حاجی عەلی كۆبوونەتەوە
گۆڕان: ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە

كەناڵی رووداو بڵاویكردەوە كە هۆشیاری زێباری‌و قادری حاجی عەلی لەسلێمانی بەنهێنی كۆبوونەتەوە، بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕانیش رەتیدەكاتەوە دیدارێكی لەو شێوە ئەنجام درابێت.

بەپێی هەواڵەكەی رووداو، رۆژی 17/4/2016، لەشاری سلێمانی‌و دوور لەچاوی میدیاكان، دیدارێك لەنێوان هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و قادری حاجی عەلی، هەڵسوڕاوی باڵای بزوتنەوەی ئەنجام دراوە، كە تێیدا باس لە نزیكبوونەوەی پارتی‌و گۆڕان‌و ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كراوە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی باڵا لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی راگەیاند: "ئەو هەواڵە دوورە لەراستییەوە‌و بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە لەم كاتەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پارتی دەیەوێت وای نیشان بدات كە بزوتنەوەی گۆڕان تەنازولی بۆ پارتی كردوە‌و بەنهێنی‌و بە بێ ئاگاداری حیزبەكانی دیكە رێكەوتن دەكات".

سەرچاوەكەی سپی وتیشی "ئێمە هەمان بۆچوونی پێشوومان دەبێت و جەخت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكەینەوە‌و پێشمانوایە پرۆسەی ریفراندۆم بە بێ كاراكردنەوەی پەرلەمان جێبەجێ نابێت".



PM:01:41:24/04/2017