بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی بەراورد بە ڕۆژەكانی ڕابردوودا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لە بەیانی ئەمڕۆ 24ی نیسان نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هۆكارەكەشی بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دەگەڕێتەوە.
لەلایەكی ترەوە د. غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی ووزەو سەرچاوە سروشتیەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ میدیاكان ئاشكرایكرد لە هەوڵی ئەوەدان كە نرخی بەنزین دابەزێنین و وتی "بۆ ئەم مەبەستە نوسراومان كردووە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كە نرخی غاز و نەوت دابەزێنن لە پاڵاوگەكان".
لەبارەی كوالێتی بەنزینیشەوە ئاشكرایكرد لەماوەی یەك هەفتەدا لەناو شاری سلێمانی بەهۆی خراپی كوالێتی بەنزینەوە پێنج بەنزینخانەیان سزا داوە.