هەواڵی کۆچی دوایی کاروان خەباتی دوورە لە ڕاستییەوە

لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیسبووک، دەنگۆی کۆچی دوایی هونەرمەندی میللی کاروان خەباتی بڵاوبووەتەوە و سپیش ڕاستی هەواڵەکە ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کاروان خەباتی بە سپی ڕاگەیاند "ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە کاک کاروان توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووبێت لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری هەولێر بۆ سلێمانی، ناوبراو دوێنێ لە سلێمانی بووە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە".

وتیشی ناوبراو چەند ڕۆژێک لەمەوپێش لە شاری هەولێر کۆنسێرتی هەبوو، دوای کۆنسێرتەکەش بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و تەندروستی زۆر باشە.

کاروان خەباتی یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندە میللـییەکانی کوردستان و هەوادارێکی زۆری هەیە لە باشووری کوردستان و پێشترش بە چەند لێدوانێک بووبوە جێگەی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.



PM:02:08:24/04/2017