بەڤیدیۆ.. شەڕڤانان لەماوەی 5 كاتژمێردا 70 چەكداری داعشیان لەناوبرد
لەشەڕو پێكدادانێك لەنێوان شەڕڤانانو چەكدارانی داعش لە چەندین گوندی نزیك فرۆكانەی تەبقا لە سوریا، زیاتر لە 70 چەكداری داعش كوژران.
میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" بڵاویانكردوەتەوە " چەكدارانی داعش دوێنێ هێرشیان كردە سەر گوندەكانی بیر جەربۆ، جەروا، ڕوحانییەت، ئوم تەنەك و ڕۆنیان كە لەلایەن شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكراتییەوە ڕزگاركراون، شەڕڤانان وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە و پاشان شەڕ لەنێوان هەر دوو لایەندا ڕوویدا".
لەماوەی 5 كاتژمێر شەڕی سەختدا، لانیكەم 70 چەكداری داعش كوژران كە لاشەی ژمارەیەكیان دست شەڕڤانان كەوتووە.
هاوكاتدەست بە سەر ژمارەیەك چەكو تەقەمەنیدا گیراوە، لەوانە: 90 كڵاشینكۆڤ، 52 مەخزەنی كڵاشینكۆڤ و دوو هەزار فیشەك و نۆ بۆمبی دەستی و سێ RPGی چەكدارانیش كەوتە دەستی شەڕڤانانەوە.
دیمەنی شەڕەكەی دوێنێ ببینە:
PM:03:05:24/04/2017