فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی چەندان شوێنی جیاجیای شەنگال و رۆژئاوای کوردستانیان کردووە

بەرەبەیانی ئەمرۆ ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی بنکەو بارەگاکانی پەکەکەو یەپەگە دەکەن و چەندان شوێنی جیاجیای دەڤەری شەنگال و رۆژئاوای کوردستان بۆردومان دەکات.

سەرچاوەیەکی بالآی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سپی راگەیاند" بۆردومانی بەرەبەیانی ئەمرۆی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ، بۆردومانێکی زۆر بەرفراوان بووەو بەدەیان فڕۆکە بەشداری تێداکردووەو چەندان فرۆکەی جەنگی بەشداری کردووەو چەندان شوێنی دەڤەری شەنگال و رۆژئاوای کوردستانی لە چیای قەرەچووخ و رومیلان بۆردومان کردووە".

ئەو سەرچاوەیەی هێزی پێشمەرگە کە سەر بەیەکەکانی حەفتای هێزی پێشمەرگەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بۆردومانەکە چەند کاتژمێری خایاندووە.



AM:07:55:25/04/2017