ساڵح موسلیم داوا دەکات ئەمەریکاو هاوپەیمانان لە هێرشی فرۆکەکانی تورکیا بێدەنگ نەبن
هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلیم داوا لە ئەمەریکا و هاوپەیمانان دەکات بێدەنگ نەبن لە بۆردومانی ئەمرۆی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
ساڵح موسلیم لە لیدوانێکدا کە میدیاکانی رۆژئاوا بلآویکردەوە داوا دەکات ئەمەریکا و هاوپەیمانان لەسەر بۆردومانی ئەمڕۆ فرۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی دێرک و شەنگال.
بەوپێیەی رۆژئاوا و هێزەکانی یەپەگە و سوریای دیموکراتی بەشێکن لە هاوپەیمانی دژی داعش، موسلیم داوا دەکات هاوپەیمانان سنورێک بۆ هێرشە دووبارەکانی سووپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا راگرێت.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ ٤ ی نیسان ٢٦ فڕۆکەی تورکیا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بۆردومانی پێنج بنکەی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال و چەندان بنکەی یەپەگەیان لە شاری قەرەچووخ و لە نزیک دێرک لە رۆژئاوای کوردستان کرد.
AM:10:22:25/04/2017