وتەبێژی یەبەشە: پێنج بنکەی ئێزیدیان بەر هێرشی فرۆکە جەنگیەکانی تورک کەوتوون

وتەبێژی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال رایگەیاند" فڕۆکەکانی تورکیا سێ کاتژمێر بۆردومانی پێنج پێگەی ئێزیدیەکانیان لە ناوچەی شەنگال کردووە".

زەردەشت شەنگالی وتەبیژی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال لە لێدوانێکی تایبەت بۆ سپی، رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی کۆمەڵگای ئێزیدیان لەشاخی شەنگال و رادیۆی چرا کە دەنگی ئێزیدیەکانەو لەگەلی شەلۆ باخچەی سەرۆک و ناوەندێکی ئێزیدیەکان لە نزیک سنونێی کردۆتە ئامانج".

وتەبێژەی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ئاشکرای کرد کە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سێ کاتژمێری خایاندووەو، دەربارەی ژمارەی قوربانییەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا راگەیاندراوێک لەو بارەیەوە بلآودەکەنەوە.

ئەو بەرپرسەی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال رەخنەی توندی لە پارتی گرت کە کار ئاسانی بۆ فڕۆکەکانی تورکیا دەکات و هاوکاریان دەکات.

ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ خەڵکی شەنگال بەخۆپیشاندان دەچنە شوێنێ بوردومانەکەو ئەو هرشانەو هاریکارەکانیش مەحکوم دەکەن. 




AM:10:39:25/04/2017