پێشكەشكارەكەی رووداو: خۆزگە قەت ئەمشەو دووبارە نە ئەبۆوە بۆ من

رۆژان ئەبوبەکر، بێژەر و پێشکەشکاری ڕووداو وێنەیەكی نەنكی بڵاودەكاتەوە‌و باس لە خۆشەویستیی دەكات.

ڕۆژان دەڵێت "زۆۆر کەمن ئەو مرۆڤانەی ناچارت ئەکەن منەتباریان بیت، لە ژیانم کەس هێندەی کۆچی دوایی نەنکم نەیتوانیوە دڵگرانم بکات، کێ هەیە پێویستی بە ئامێزی دایک نەبێ؟ نەنکم هێندەیی گەورەیی دایکم ، دایە گەورە بوو، منداڵیم لە ژێر ئامۆژگاری و بەخشندەیی ئەو بەڕێکرد، ئامۆژگارییەکانی، قسە خۆشەکانی ، ماندووبونەکانی بەو رۆژە گرانانەی خێزانی کورد تێیدا بوو، لەبەر چاوم وننابێ، لەو کاتەوەی رۆیشتووە رۆژ نییە چاوەکانم وێنەکانی نەبینێ ، گۆڕت پر نوور بێت ، خۆزگە قەت ئەمشەو دووبارە نە ئەبۆوە بۆ من 😔😔



PM:03:41:25/04/2017