هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر بۆردومانکردنی شەنگال و رۆژئاوای کوردستان

بڕیارە درەنگانێکی ئەمشەو ئەمریکا بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانکردنی شەنگال و رۆژئاوای کوردستان ڕابگەیەنێت و سپیش ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکە بڵاودەکاتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست سپی کەوتووە ئەمشەو ئەمریکا هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت و دوێنێش ئەمریکا لە بۆردومانەکان ئاگادارکراوەتەوە و ئەمریکا هۆشداری پێداوە کە بەکارهێنانی بژاردەی سەربازی راستەوخۆی تورکیا لە شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان نادروستە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەو هێرشە ئەنجام نەدەن.

سپی زانیوویەتی کە لە گفتوگۆی دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی تورکیا، ترامپ گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکردبوو، بەڵام دوێنێ کاتێک لە ئەنجامدانی هێرشکردن بۆ سەر شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمریکایان ئاگدارکردووەتەوە ئەمریکا پێی ڕاگەیاندوون هێرشەکە ئەنجام نەدەن.

بڕیاریشە ئەمشەو ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکەنەوە و جگە لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکە، ڕایدەگەیەنن کە نابێت جارێکی دیکە تورکیا هێرشی لەو شێوەیە ئەنجامبدات.

ئەمڕ ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەوە بۆردوومانی ناوچەی شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەک شەڕڤان و گەریلا و پێشمەرگە شەهید بوون.



PM:09:44:25/04/2017