سیستمی پاشەكەوتی موچە گۆڕانی بەسەردا دێت

بڕیارە سیستمی پاشەكەوتی موچە گۆڕانی بەسەردا بێت ‌و بۆ ئەم مەبەستە پرۆژەیەكی نوێ‌ پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت.

نافز مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر راگەیاند: ئەو لیژنەیەی ئەنجومەنی پارێزگا كە سكاڵای لەسەر كۆمپانیای پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان تۆمار كردبو، وتەیان لێوەرگیراو ماوەتەوە دادگا بڕیاری لەسەر بدات.

سەبارەت بە پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانیش نافز مستەفا وتی: لیژنەی دارایی لەكۆبونەوەكانی بەردەوامەو هەفتەی داهاتوش كۆبونەوەیەكی تر دەكەن و زانیاری كۆدەكەنەوە، بۆئەوەی پرۆژەیەكی نوێ‌ لەبارەی پاشكەوتەوە بنوسنەوەو پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی بكەن.



AM:11:19:26/04/2017