ڤیدیۆ.. قورئان خوێنێكی نێودەوڵەتی لەكاتی خوێندنی قورئاندا كۆچی دوایی كرد
رۆژی سێ شەممە 25/4 لە میانەی فیستیڤاڵێكی گەورەی قورئان خوێندندا كە وەزیرەكانی حككومەتی ئەندەنوسیا ئامادەی بوون، شێخ جەعفەر عبدالرحمن، قورئان خوێنی بەناوبانگی ئەندەنوسی لەكاتی وتنەوەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆزدا بە یەكجاریی كۆتایی بە ژیانی هات و كۆچی دوایی كرد.
شێخ عبدالرحمن لەكاتی وتنەوەی سورەتی ( الملك) دا توشی جەڵدەیەك هات و پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست داوە.
AM:11:30:26/04/2017